به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات له هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی ساردی ساردی سێبیری و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دا له هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی ساردی سێبیری و ڕایده‌گه‌نێت: سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتی نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران بارین ڕوو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات، باران به ئاستی جیا جیا ده‌بارێت له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكان ئاستی باران له ماوه‌ی هاتنی ئه‌م شه‌پۆله له سه‌رووی 20 ملم ده‌بێت و له ۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت و له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه: پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 5-7 پله نزم ده‌بێته‌وه و خێرایی با زیاد ده‌كات و له هه‌ندێ كاتدا له كاتی بارینی باران ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه هه‌یه و مه‌ودای بینینیش كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ كه‌متر له 1 كم به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان له كاتی به‌فر بارین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: ئه‌م شه‌پۆله تا ڕۆژی هه‌ینی به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.