دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ده‌ڵێت: قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ربه‌سوپای پاسدارانی ئێران كه رۆژی هه‌ینی له بۆردومانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌روبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا، ده‌بووایه پانزه ساڵ به‌ر له‌ئێستا بكوژرابایه.
تره‌مپ ئه‌مڕۆ له‌دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ تۆڕێكی خۆجێی (EIB Network) رایگه‌یاند: سوله‌یمانی فه‌رمانده‌یه‌كی كارای سه‌ربازی ئێران بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و تیرۆریستێك بوو كه به‌رپرسه له‌كوژرانی هه‌زاران كه‌س.
هه‌روه‌ها تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران دووباره كرده‌وه گوتی: ئه‌گه‌ر ئێران به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بكاته ئامانج، زۆر به‌توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.