فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر پیشنیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له داهاتوویه‌كی نزیكدا 4 پردی په‌ڕینه‌وه له‌شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر دروستده‌كرێن.
له‌باره‌ی ئه‌و شه‌قامانه‌ی كه به‌رزه پرده‌كانیان له‌سه‌ر دروستده‌كرێت فازڵ حاجی ڕایگه‌یاندووه به‌رزه پرده‌كان له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه دروست ده‌كرێن:
- شه‌قامی 100مه‌تری به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی.
- شه‌قامی 100مه‌تری به‌رامبه‌ر كۆلێژی ده‌رمانسازی.
- شه‌قامی كۆیه به‌رامبه‌ر به ماجدی مۆڵ، كه ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ركی خاوه‌نی مۆڵه‌كه دروست ده‌كرێت.
- شه‌قامی 100مه‌تری چوارڕیانی حه‌دیاب به‌رامبه‌ر به‌كورانی عینكاوه.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: هیوادارین ئه‌و پردانه‌ی كه‌له‌م شوێنانه دروست ده‌كرێن كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی شێلان و داواكاریشین له‌هاوولاتیانی به‌ڕێز بۆسه‌لامه‌تی خۆیان به‌كاریان بێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.