كۆلیسترۆل بریتییه له مادده‌یه‌كی چه‌وری شێوه مۆمی كه له هه‌موو خانه‌كانی له‌شدا بوونی هه‌یه ، جگه‌ر كۆلیسترۆل درووستده‌كات هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه كۆلیسترۆڵمان ده‌ستده‌كه‌وێت ، له‌شی مرۆڤ پێویستی به بڕی پێویست و ته‌ندرووستی كۆلیسترۆل هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌چونی فرمانه‌كانی به‌ڵام كاتێك ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل به‌رزبویه‌وه و له ڕێژه‌ی ئاسایی زیاتربوو ئه‌وكاته ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش به‌تایبه‌ت بۆ روودانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆریه خوێنه‌كانی دڵ.
چۆن پێوانی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل بكه‌ین ؟
بۆ كه‌سێك كه‌ته‌مه‌نی 20 ساڵ یان زیاتر بێت ئه‌وا وا پێویست ده‌كات كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج ساڵ جارێك فه‌حسی كۆلیسترۆڵ بكات ، ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل ئاساییانه له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌یه‌كی خوێن ده‌كرێت (Lipoprotein panel) ، وا پێویسته له پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م فه‌حسه به 9 - 12 كاتژمێر هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك نه‌خورێت جگه له خواردنه‌وه‌ی ئاو كه ئه‌مه‌یان ئاساییه ، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌حسه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاریمان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌وانه :-
- كۆلیسترۆلی گشتی (Total cholesterol) : ڕێژه‌ی كۆی گشتی كۆلیسترۆڵ له خوێندا كه دووجۆره ، كۆلیسترۆلی سوودبه‌خش (HDL) ، له‌گه‌ڵ كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش (LDL).
- ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش ( Low Density Lipoprotein) ، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆلیسترۆله ئه‌وه‌یه كه نیشتووه له دیوی ناوه‌وه‌ی لووله خوێنه‌كاندا و ده‌بێته هۆی بلۆك بوونیان.
- ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی سوودبه‌خش (High Density Lipoprotein) ، ئه‌م جۆره‌یان بۆیه سوودبه‌خشه چونكه ده‌بێته هۆی لابردنی ئه‌و كۆلیسترۆله زیانبه‌خشه‌ی كه له ناو لووله خوێنه‌كان كه‌ڵه‌كه بووه .
- ڕێژه‌ی Triglycerides ، جۆرێكی دیكه‌یه له چه‌وری كه به‌رزبونه‌وه له ڕێژه‌كه‌ی مه‌ترسی زیاتر ده‌كات بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به تایبه‌ت له ئافره‌تاندا.
ئه‌نجامی ڕێژه‌كانی كۆلیسترۆل له فه‌حسدا :-
ڕێژه‌كانی كۆلیسترۆل پێوانه ده‌كرێت به یه‌كه‌ی milligrams per deciliter كورتكراوه‌كه‌ی له ئه‌نجامی فهحسهكاندا بریتییه له mg/dL ، ڕێژه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن ...
ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی گشتی (Total cholesterol) له فه‌حسدا كه‌متر بوو له 200 mg/dL ئه‌وا ڕێژه‌یه‌كی باش و خوازراوه ، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی 200 - 239 mg/dL بێت ئه‌وا ڕێژه‌كه‌ی له سه‌روو ئاساییه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار نییه ، واته له سنووری به‌رزبونه‌وه‌دایه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی 240 mg/dL و به‌رزتر بوو ئه‌وا قۆناغی به‌رزی كۆلیسترۆڵه.
ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش (LDL) كه‌متربوو له 100 mg/dL ئه‌وا ڕێژه‌یه‌كی باشه ، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی 100 - 129 mg/dL بوو ئه‌وا به نزیكه‌ی ڕێژه‌یه‌كی باشه ، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی 130 - 159 mg/dL بوو ئه‌وا له سنووری به‌رزیدایه ، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی 160 - 189 mg/dL بوو ئه‌وا ڕێژه‌كه‌ی به‌رزه ، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی 190 mg/dL به‌رزتر بوو ئه‌وا زۆر به‌رزه ڕێژه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی سوودبه‌خش (HDL) له 60 mg/dL یان به‌رزتر بوو ئه‌وا ڕێژه‌یه‌كی باشه واته ده‌توانین بڵێین مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵمان نییه ، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی 40 - 59 mg/dL بوو ئه‌وا به‌نزیكه‌ی ڕێژه‌یه‌كی باشه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی له 40 mg/dL كه‌متر بوو ئه‌وا مه‌ترسی دروهستدهكات بۆ تووشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
جۆری چه‌وری Triglycerides ڕێژه‌ی ئاسایی ئه‌م جۆره‌یان ئاساییانه پێویسته كه‌متربێت له 150 mg/dL ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ی له 159 - 199 mg/dL بوو ئه‌وا له سنووری به‌رزیدایه ، وه ئه‌گه‌ر له 200 mg/dL زیاتر بوو ئه‌وا مه‌ترسیداره ، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌بێت.
چی كاریگه‌ری در‌و ستدهكات بۆ سه‌ر ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ؟
كۆمه‌ڵێك شتی جۆراوجۆر هه‌یه كه كاریگه‌ری درووستده‌كات له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند خاڵێكن كه ده‌توانین ئه‌نجامیان بده‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ :-
- سیستمی خۆراك :-ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به چه‌وری تێر و كۆلیسترۆل ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل له خوێندا به‌رزده‌كه‌نه‌وه ، بۆیه دووركه‌وتنه‌وه و كه‌م خواردنی ئه‌و جۆره خۆراكانه ڕێگه‌یه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ ، نموونه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ش بریتین له گۆشت و هه‌ندێك له به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان و چۆكولاته...هتد...
- كێشی له‌ش :- قه‌ڵه‌وی زیادی كێشی له‌ش یه‌كێكه له مه‌ترسییه‌كانی تووشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ، بۆیه دابه‌زاندنی كێش و خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی ڕێگایه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی گشتی و كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش و Triglycerides ، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ زیادبوونی كۆلیسترۆڵی سوودبه‌خش (HDL) كه سه‌رئه‌نجامی ئه‌مانه‌ش دوورمان ده‌خاته‌وه له مه‌ترسی تووشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ .
- وه‌رزشكردن :- جووڵه‌ی فیزیایی و وه‌رزشكردن ڕێگایه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش و زیادبوونی كۆلیسترۆلی سوودبه‌خش له ڕیگه‌ی دابه‌زاندنی كێشه‌وه ، كه سه‌ره‌نجامی ئه‌مانه‌ش مه‌ترسی كه‌مترده‌كاته‌وه بۆ تووشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ، بۆیه وا پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژانه نیو كاتژمێریش بێت وه‌رزش و چالاكی ئه‌نجامبده‌ین.
- جگه‌ره‌كێشان :- جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆلی سوودبه‌خش (HDL) ، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م جۆره‌ی كۆلیسترۆڵ مه‌ترسی زیادده‌كات بۆ تووشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ، چونكه ئه‌م جۆره‌ی كۆلیسترۆڵ ده‌بێته هۆی لابردنی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش (LDL) له خوێنبه‌ره‌كان .
- ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز :- پیاوان و ئافره‌تان به زیادبوونی ته‌مه‌نییان ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌ڕوات ، به‌ڵام له ئافره‌تاندا هه‌تا ته‌مه‌نی وه‌ستانی سوڕی مانگانه كه ئاساییانه ته‌مه‌نی 55 ساڵی و زیاتر هه‌تا ئه‌م ته‌مه‌نه پیاوان زیاتر مه‌ترسییان زیاتره به‌ڵام له‌م ته‌مه‌نه به‌دواوه واته به زیادبوونی ته‌مه‌نیان لهن قۆناغه‌وه ئافره‌تان مه‌ترسییان زیاتر ده‌بێت بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش ، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه به زیادبوونی ته‌مه‌ن نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێن زیادده‌كات.
ڕاگه‌یاندنی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.