ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/1/2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان له شاری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌وه پێشوازیان لێكرا.
سه‌ره‌تا وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێكهاته‌و به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه له پێداویستی و داواكانی تیمی پزیشكی و سه‌ربازی و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كۆڵییه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، كه ئه‌فسه‌رانی باڵا‌و تیمی پزیشكی و سه‌ربازی و ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و بریندارانی پێشمه‌رگه و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پشتگیری و پاڵپشتی وه‌زاره‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا نه‌خۆشخانه‌كه به ته‌واوی بكه‌وێته كار‌و پێشوازی له نه‌خۆش بكات.
گوتیشی: روڵی ئێوه هاوشانه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگدان، هاوكات پێویستی هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه‌ی له هه‌رێم روونكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش و بریندارانی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه وه‌ربگرن.
له‌كۆتایی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه هیوای خواست هه‌مووان پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له هاوكاری كردنی پێشمه‌رگه و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رووی ته‌ندروستی و سه‌ربازی.
نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ پێشمه‌رگه دروست كراوه‌و یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و پرۆژانه‌ی كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.