ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7 ى 1 ى 2020 ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری كرمانی ئێران به‌خاك ده‌سپێردرێت.
به هۆی قه‌ره‌باڵغی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن و درووستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ (35) كه‌س كه‌وتنه ژێر پێ و به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه ئامانج و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامه و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.