ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ى كانوونى دووه‌مى 2020، رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریكى، هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى ئیداره‌ى ئه‌مریكا ده‌ستیان به ئاماده‌كارى ره‌شنووسى سه‌پاندنى سزا دژى عێراق كردووه، دواى ئه‌وه‌ى دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى سزاى ئابوورى كرد بۆ سه‌ر عێراق كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق به‌رده‌وامبێت له هه‌وڵدانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌دا.
به‌رپرسه‌كانى ئیداره‌ى ئه‌مریكا كه ناویان ئاشكرانه‌كراوه به رۆژنامه‌نووسه‌كانیان راگه‌یاند، كوشكى سپى و وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا رۆڵى كاریگه‌ریان ده‌بێت له سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر عێراقدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ش قورسترین هه‌نگاو ده‌بێت و ئاسایى نابێت دژى وڵاتێكى هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا كه نزیكه‌ى 20 ساڵ پاڵپشتیكردووه و سه‌دان ملیار دۆلارى تێدا خه‌رجكردووه.
هاوكات به‌رپرسه‌كان له‌باره‌ى سزاكانه‌وه گوتویانه، گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى سزاكان سه‌ره‌تایین، هیچ بڕیارێكى كۆتایى نه‌دراوه له‌سه‌ر سزاكان به‌سه‌ر عێراقدا یاخود نا، به‌ڵام به‌پێى یه‌ك له به‌رپرسه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌مریكا كه‌مێك چاوه‌ڕوانى ده‌كات بۆ زانینى ئه‌و لێدوانانه‌ى له به‌غداوه له لایه‌ن به‌رپرسانى عێراقییه‌وه دراون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، په‌رله‌مانى عێراق له دانیشتنى ئاسایى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 5ى كانوونى دووه‌مى 2020، له وه‌ڵامى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى ئه‌لموهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بڕیاریدا هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق بكشێَنه‌وه و له به‌رامبه‌ردا تره‌مپ به خێرایى هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى سزاى توندى ئابوورى له عێراق كرد و گوتى ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته بیانه‌وێت به زۆر هێزه‌كانى ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن و له عێراق ده‌ریان بكه‌ن، ئێمه سزاى وه‌ها قورس ده‌خه‌ینه سه‌ر عێراق هه‌رگیز پێشووتر نه‌یان بینیبێت و به خه‌یاڵایاندا نه‌هاتبێ.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق مارك ئیسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا دوێنێ دووشه‌ممه رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ى هیچ پلانێكى نییه بۆ كشانه‌وه‌ى له عێراق و ئه‌و نامه‌یه‌شى كه بڵاوبووه‌ته‌وه ورد نییه، كه باسى ئه‌وه‌ى كردووه فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى مارێنزى ئه‌مریكا به لایه‌نه عێراقییه‌كانى راگه‌یاندووه، ئه‌وان به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ كشانه‌وه و جێگۆڕكێ به هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كه‌ن، به‌شێك له شاره‌زایان پێیان وایه قورس ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌سته‌میش نییه سزاكان به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێندرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا نه‌گه‌یه‌نرێت و بێ ئه‌وى چاو به‌و په‌یوه‌ندییه فراوانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات بدرێت كه به‌درێژایى 17 ساڵى جه‌نگ دروست بووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.