دواى ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با له‌پارێزگاى سلێمانى، تا 1/1/2020 زیاتر له 5 گه‌ڕه‌كى سلێمانى زیاتر له 40 هه‌زار پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با دانراوه.
ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست كه‌ریم ده‌روێش، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌یدانى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌ك رایگه‌یاند: تا به‌روارى 1/1/ 2020 له‌ناوشارى سلێمانى له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌كره‌جۆ، راپه‌ڕین، قوله‌ریسى و سه‌رچنارو هه‌وارى شار، زیاتر له 40 هه‌زار پێوه‌رى كاره‌با بۆ هاوبه‌شانى كاره‌با دانراوه.
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌ش كرد كه كاره‌كانى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك به‌ڕێكوپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژانه به‌گوێره‌ى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه پێوه‌ره‌كان داده‌نرێت، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فیده‌رى 24 كارده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و ته‌لارو بینایانه پێوه‌ر ده‌به‌ستن كه له‌مزگه‌وتى شێخ سه‌عیدى پیران ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌نزینخانه‌ى بینایی و بیناى فه‌رمانگه‌كانى پاسپۆرت و باجى ده‌رامه‌ت و فه‌رمانگه‌كانى ده‌وروبه‌رى.
پرۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك یه‌كێكه له‌پرۆژه ستراتیژیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ره‌وشی كاره‌باو له‌كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستكراوه به‌جێبه‌جێكردنی و بڕیاره له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو ببێت و پرۆژه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی تۆری زیره‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای شاندزه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.