سه‌رۆكی رووسیا به سه‌ردانێك گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌وه.
دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كرملن بڵاویكردەوە كە ڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی روسیا گەیشتوەتە دیمەشق و لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا كۆبووەتەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كرملین، پوتن له چه‌ند شه‌قامێكی دیمه‌شق گه‌ڕاوه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سووریاش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
لە دیداره‌كه‌دا پوتن رایگەیاندووە كە هەنگاوی گەورەیان بڕیووە بە ئاراستەی دووبارە بنیاتنانەوەی دەوڵەتی سوریا و یەكێتیی خاكەكەی.
له به‌رامبه‌ردا به‌شار ئەسەد سوپاسی پووتینی کردووە کە پاڵپشتییان لە حکومەتی سووریا کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی خاکی سووریا لە دەست گرووپە چەکدارییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.