Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 20:56

میسر گه‌شته‌کانى بۆ به‌غدا ڕاگرت

تا ئەوکاتەی سەقامگیری ئەمنی بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە
کوردستان TV
100%


هێڵی ئاسمانی میسر لە راگەیەندراوێکدا، بەهۆی نائارامییەکان، گەشتەکانی بۆ بەغدا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر راگرتووە.

هێڵی ئاسمانی میسر گەشتەکانی بۆ بەغدا راگرت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌مه‌ دێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و هۆکارەکەشی بۆ دۆخی ئێستای ناوچەکە و عیراق گەڕاندووەتەوە.

لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، راگرتنی گەشتەکان لە رۆژی چوارشەممەوە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و مەبەست لێی پاراستنی سەلامەتی سەرنشینان و فڕۆکەکانە تا ئەوکاتەی سەقامگیری ئەمنی بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە.

ئه‌م گرژو ئاڵۆزیانه‌ش دوای ئه‌مه‌ دێت، بەرەبەیانی هەینی 3-1-2020 لەهێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لەنزیك دەروازەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، قاسم سولیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و 8 بەرپرسی دیكه‌ی حەشدی شه‌عبی كوژران.
 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.