ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی له مووچه و ئیمتیازی خانه‌نیشی كۆبوونه‌وه و بڕیار درا په‌له له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه بكرێ.
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى چاكسازى و ئاماده‌كردنى راپۆرتى كۆتایى لیژنه‌كه، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2020/1/7، لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووه‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆى هه‌مان رۆژ لیژنه‌ى كاروبارى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه له هۆڵى پرۆتۆكۆل له ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ تیمێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
تیمه‌كه‌ى حكومه‌ت پێكهاتبوو له ئومێد سه‌باح سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئاواتى شێخ جه‌ناب وه‌زیرى داراییی حكومه‌تى هه‌رێم و د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم و ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و رابه‌ر سدیق بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم.
له كۆبوونه‌وه‌كه دواین گفتوگۆ‌و تاووتوێى ته‌واوى ماده‌و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌یاساى چاكسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان-عێراق كرا.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زیاترى پڕۆژه‌یاساكه ئاڕاسته‌ى خرانه‌ڕوو.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان راپۆرتى لیژنه‌كه په‌سه‌ندكراو بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌مه لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه‌و له‌ئه‌گه‌ری بوونى هه‌ر سه‌رنج و تێبینییه‌كى یاسایی و پاشان راپۆرته‌كه پێشكه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن تاكو بیخاته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.