سەرچاوەیەک لەحکومەتی فه‌رەنسا رایگەیاند: لە ئێستادا پلانیان نییه هێزەکانیان لەعێراق پاشەکشە پێبکەن.
فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی له عێراقه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێز هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا وه‌ری گرته‌وه بڵاویكرده‌وه، پاریس هیچ پلانێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی له عێراق نییه.
هاوكات وەزیری بەرگری فرەنسا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، 160 سەربازیان لەعێراقدا هەیە و پێشتر ئاسایشی تەواوەتی هێزەکەیان پاراستووەو لەئێستاشدا بەنیازی کشانەوەیان نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.