سبەی چوارشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەت، پەرلەمان و حزبەکان کۆدەبێتەوە.
فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و نهوزاد هادی راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دهزگاكانی راگهیاند قسهیان كردووه، سبەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان لە بینای سەرۆكایەتی هەرێم كوردستان كۆبوونهوهیهك بهرێوهدهچێت، كۆبوونەوەكەش تایبەتە بە ئامادەكاری هەرێم بۆ هەر پێشهات و ئەگەرێك.
بهرێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سبەینێ لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ نوێنەر یان سەرۆکی حزبەکان کۆدەبێتەوە.
بهپێی ئهو زانیاریانه کۆبوونەوەکان لەبارەی بارودۆخی عێراق و کاریگەرییەکانی لەسەر بە هەرێمی کوردستانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.