وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی هێرشی سوپای پاسداران بۆسه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: تاران خوازیاری گرژی یان جه‌نگ نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێك بێته‌وه ئه‌وا به‌رگری له خۆی ده‌كات و خۆی ده‌پارێزێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گوتیشی: هێرشه‌كان له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌كان گونجاون و ئێران له‌پێناو پاراستنی خۆیدا به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ترسنۆكانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هاووڵاتییان و به‌رپرسه باڵاكانی، به‌پێی مادده‌ی په‌نجاو یه‌كی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێوشوێنی گرتۆته به‌ر.
زه‌ریف راشیگه‌یاند: ئێمه گرژی یان جه‌نگمان ناوێت، به‌ڵام خۆمان له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك ده‌پارێزین كه بكرێته سه‌رمان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.