تۆڕی سی ئێن ئێن له‌سه‌ر زاری ئیداره‌ی ئه‌مریكا گواستویه‌تییه‌وه كه ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئێرانی كه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئاسمانی له عێراق كردۆته ئامانج، به‌شێكی بچووكی كردۆته ئامانج كه هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی تێدا نه‌بووه.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری رایگه‌یاند: ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له ئێرانه‌وه هه‌ڵدراوه دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی له عێراق كردۆته ئامانج. كار ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان. تائێستا هه‌موو شت له‌جێی خۆیه‌تی.
دوای بۆردومانه‌كه‌ش لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره سه‌ربه سوپای عێراق، رایگه‌یاند كه له بۆردومانه‌كه‌دا، هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانیان نه‌كه‌وتووه.
میدیای ئێرانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م 80 سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌هۆی هێرشی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆسه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.