Erbil 38°C دووشەممە 03 شوبات 05:12

ئێران.. فڕۆکەیەکی گه‌شتیاری بە 180 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی
کوردستان TV
100%

 فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 سەر بە هێڵی ئاسمانی ئۆکراینیا پاش بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بەهۆی کێشەی تەکنیكییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

 

خاچی سووری ئێرانی بڵاویکردەوە، تەواوی سەرنشینەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە گیانیان لەدەستداوە.

فڕۆکەکە لە تارانەوە بەرەو کیڤ رۆشتووە، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم لە جێهێشتنی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران، کەوتووەتە خوارەوە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوە ئەو فڕۆکەیە ئاشکرا نەکراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.