له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر داوا له هاوڵاتیان ده‌كات سه‌ردانی نووسینگه‌كانی پاسپۆرتی هه‌ولێر بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسه‌پۆرته‌كانیان.
ده‌قی ئاگادارینامه‌كه:
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی پێش ساڵی تازه مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و نوێ كردنه‌وه‌ی پاسپۆرتیان كردووه كه‌وا سه‌ردانی نووسینگه‌كانی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن (نووسینگه‌ی یه‌ك - نووسینگه‌ی ده‌وروبه‌ر -نووسینگه‌ی سۆران) به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.