حكومهتی فهڕهنسا داوا له هاووڵاتیانی وڵاتهكهی دهكات بههیچ شێوهیهك سهردانی كۆماری ئیسلامی ئێران نهكهن.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگهیاند: بارودۆخی ئێران دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی ئاڵۆزی تێكهوتووه و وا پێویست دەکات هاووڵاتیانمان سەردانی ئێران نەکەن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو هاووڵاتییە فەرەنسییانەی ئێستاش لە ئێرانن و ناتوانن بگەڕێنەوە پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن لە ئەگەری هەر رووداوێک، ئاماژه بهوهشكرا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە تاران ئاگاداربکەنەوە.
جێی ئاماژهپێدانه بەرەبەیانی رۆژی هەینی سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و چهند بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.