وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ، روونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه له سه‌ر بابه‌تى داخل كردنى مریشكى به‌ستوو ئه‌م خاڵانه‌ى بۆ ڕای گشتى خسته ڕوو:
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ
ئەم ڕوونكردنەوە تایبەتە بە نوسینێكی بەڕێز (علی حمە سالح) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بابەتی داخل كردنی مریشكی بەستوو، بۆ ئەم مەبەستە ئەم خاڵانە بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو:
1- هاوردەكردنی (مریشكی بەستوو پارچەكانی) بۆ ناو هەرێم قەدەغە نەكراوەو لە هیچ وەزارەت و دام و دەزگایەكی هەرێمەوە ڕانەسپێردراوین بۆ قەدەغە كردنی.
2- (مریشكی بەستوو پارچەكانی) بە پێی ڕۆژنامەی كشتوكاڵی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بۆ ساڵی 2019 ڕێگەی پێدراوە بە هاوردە كردنی بە درێژایی ساڵ و رەسمی زیادەی بە بڕی (250000) دوو سەدو پەنجا هەزار دینار وەك (پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ) لە سەر دانراوە.
3- حكومەتی فیدراڵ بە پێ ی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ ژمارە 224 ی ساڵە 2018 ڕەسمی پاراستنی بەرهەمی لەسەر (مریشكی بەستوو پارچەكانی) داناوەو لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019 دا حكومەتی هەرێم جێبەجێ ی كردووە.
4- هاوردەكردنی مریشكی بەستوو پارچەكانی ئازادە بۆ هەموو بازرگانێك و قۆرخ نەكراوە لە بەرژەوەندی هیچ كەس و كۆمپانیایەك.
5- هەر بابەتێكی خواردەمەنی كە داخلی هەرێم بێت پشكنینی تەواوی (فیزیاوی، كیمیاوی، بایۆلۆجی) بۆ دەكرێت و دوای دەرچوونی لە پشكنینەكان ئەوكات ڕێگەی دەدرێت.
6- حكومەتی فیدراڵ بۆ ماوەیەك ئەم بابەتەی قەدەغە كردبوو، بەڵام لە ئێستادا بە پێی مۆڵەت ڕێگەی دەدات، لەبەر ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی توانای پڕكردنەوەی بازاری نیە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.