له ڕاگه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 8/1/2020 ، له گوندی ئیفتیخار سه‌ر به قه‌زای داقوق، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو فه‌رمانده‌ی لیوای 45ی سوپای عێراقی و سێ له پاسه‌وانه‌كانی برینداربوون و به په‌له گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشانه‌ی قه‌زاكه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه داعش له‌و سنووره‌دا جموجوڵ و كرده تیرۆریستیه‌كانیان به ئاشكرا ده‌بینرێ و به‌رده‌وامیش بزاوت و په‌لاماره‌كانیان له زیادبووندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.