هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 8 ى 1 ى 2020 ، له‌گه‌ره‌كى راپه‌رینى كه‌ركوك بۆمبێكى لكێندراو به‌ئۆتۆمبێلی كارمه‌ندێكى هه‌واڵگری عێراق ته‌قییه‌وه
په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند ، له‌رووداوه‌كه‌دا ته‌نیا زیانى ماددی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند ، هه‌ر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌شارۆچكه‌ى داقوق له‌باشووری كه‌ركوك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكى سوپای عێراق 5 سه‌ربازی عێراقی برینداربوون
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه 3 له‌سه‌ربازه‌كان برینه‌كه‌یان سه‌خته و به‌هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئازادی شاری كه‌ركوك كراون
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.