لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەکەی ئۆكراینیا لە تاران 5 ھاووڵاتی كورد گیانیان لەدەستدا
ئهمرۆ چوارشهممه 8 ى 1 ى 2020 فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 سەر بە هێڵی ئاسمانی ئۆکراینیا پاش بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بەهۆی کێشەی تەکنیكییەوە کەوتووەتە خوارەوە.
خاچی سووری ئێرانی بڵاویکردەوە، تەواوی سەرنشینەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە گیانیان لەدەستداوە.
فڕۆکەکە لە تارانەوە بەرەو کیڤ رۆشتووە، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم لە جێهێشتنی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران، کەوتووەتە خوارەوە.
لهرووداوهكهدا 5 ھاووڵاتی كورد كە خەڵكی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان بوون لەو فڕۆكەیەدا گیانیان لەدەستداوە.
ھاووڵاتییەكان ناویان سروە پەساوەند، سنوور پورقادری، ئەڤین ئەرسەلانی، ھیوا مەولانی و كوردیا مەولانی بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.