Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 00:06

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: هاوینەهەواری جوندیان بە دیزاینێکی نوێ نۆژەن دەکرێتەوە

لەسەر شێوازێکی مۆدێرن و بەدیزاینێکی نوێ
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ بەشێکی هاوینەهەواری جوندیان لەسەر شێوازێکی مۆدێرن و بەدیزاینێکی نوێ و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران و بنكەی گەشتوگوزاری رواندز، نۆژەن دەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو بایەخدانی زیاتر بەو شوێنە گەشتیارییە تا ببێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی گەشتیاران.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، هاوینەهەواری جوندیان دەكەوێتە سنووری قەزای رواندز لە دەڤەری سۆران، وێڕای ئەوەی کە لە وەرزی هاویندا پڕ لە گەشتیار دەبێت، هاوکات لە زستانانیشدا گەشتیاران سەردانی دەکەن، بۆ ئەوەی زیاتر لای گەشتیاران سەرنجڕاکێشتر بێت و بۆ ئەوەی کاتێکی خۆشتری لێ بەسەربەرن، بڕیاری نۆژەنكردنەوەی هاوینەهەوارەکە دراوە، بەمەبەستی جوانكاری و دابینكردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ گەشتیاران، نۆژەنكردنەوە و جوانكارییەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران و بنكەی گەشتوگوزاری رواندز سەرپەرشتی دەكرێت.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دیزاینی پڕۆژەكە لە لایەن ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتییەكە كراوە کە پڕۆژەكە پێكدێت لە چەندین كەپری گەشتیاری و چێشتخانەی كراوە و بحیرەیەكی بچووك بۆ بەلەم و تاڤگەی دەستكرد، لەگەڵ بوونی چەندین WC لەو شوێنەدا.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، پڕۆژەكە لەبەردەم كانی و سەروچاوەی جوندیان دەكرێت و ئێستاش لە قۆناغی جێبەجێكردندایە کە پڕۆژەكە دەبێتە هۆی لابردنی ئەو بینا كۆنكرێتیانەی لە ئێستادا بەردەمی كانی جوندیانیان گرتووە و دیمەنی هاوینەهەوارەكەیان ناشیرین كردبوو، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەپێناو زیاترکردنی ڕێژەی گەشتیارانە، بەوپێیەی ئەو شوێنە بایەخێکی زۆری گەشتیاری هەیە.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.