محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، داوای لە حكومەتی عێراق كرد رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری عێراق لە پێشیلكاریەكان و بەدوورگرتنی وڵات لە ناكۆكییەكان.
بهپێی راگهیهندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاتووه، محەمەد حەلبوسی ڕایگەیاند لە كاتێكدا كە سەركۆنەی پێشێلكاری ئێران بۆ سەروەری عێراق لە بەرەبەیانی رۆژی 8 كانونی دووم دەكەین، تەئكید دەكەینەوە لەسەر ڕەتكردنەوەی تەواوەتی لایەنە ناكۆكەكان كە گۆڕەپانی عێراق بەكاربهێنن بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان، لەم بارودۆخە ناهەموارەدا دووبارە بانگەوازی حكومەتی عێراق دەكەین كە رێوشوێنی سیاسی و یاسایی و ئەمنی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە و پاراستنی سەروەری عێراق لە هەر پێشێلكارییەك و بەدوورگرتنی عێراق لە ناكۆكیەكان و نەبێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ناكۆكیەكان و جەنگ یان بوونی بە لایەنگری هەر لایەنێكی ناكۆكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لەسەرجەم لایەنەكان كرد دان بەخۆیاندا بگرن و حەكیمانە رەفتار بكەن و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی یەك هەڵوێستی نیشتمانی و هەماهەنگی هێزە كاریگەرە نیشتمانییەكان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەربەستەكان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات و بەدورگرتنی گەلەكەمان لە نەهامەتییەكانی جەنگ.
شایهنی باسه شەوی رابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران بە 15 مووشەكی ئاراستهی بنكەی سەربازی ئەمەریكا له عێراق كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.