بهرهبەیانی ئەمڕۆ ئێران مووشەکبارانی دوو بنکەی ئەمەریکای کرد لە ناو خاکی عێراق، سەرۆكایەتی كۆماری عیراق سەركۆنەی هێرشە موشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی سەربازی ئەمریكا لەعیراق دەكات.
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق سەركۆنەی هێرشە موشەكییەكەی ئێران بۆسەر بنكەی سەربازی ئەمریكا لەعیراق دەكات و داواش لەهەموو لایەك دەكات خۆیان نەخزێننە ناو شەڕێكی كراوە، داواش دەکات عێراق پەلکێشی جەنگێکی نوێ نەکرێت.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکان لە خاکی عێراق، ئاماژە بەوه دەکات "سەرۆکایەتی کۆمار بە نیگەرانییەوە چاودێری دوا پێشهاتە مەترسیدارەکانی ناوچەکە دەکات و جارێکی دیکەش پێشێلکردنی سەروەری خاک و کردنی بە گۆڕەپانی جەنگی لایەنە ناکۆکەکان
رەتدەکاتەوە.
سەبارەت بە بوونی هێزە بیانییەكان لە خاكی عیراق، بەرهەم ساڵح باسی لەوەكردوە، بوونی هێزەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای رێككەوتنی حكومەتی عیراق و ئەو وڵاتەنە بووە كە هاوپەیمانێتییەكەیان پێكهێناوە، چارەنووسی ئەو هێزە بیانیانەش كارێكی ناوخۆیی عیراقە، حكومەت و پەرلەمان لێی بەرپرسن لە چوارچێوەی رێكارە یاسایی و دەستووری و دیپلۆماسییەكان.
لە کۆتایدا سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات دان بە خۆیاندا بگرن و نەچنە ناو جەنگێكی كراوە كە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە و جیهان.
بهرهبەیانی ئەمڕۆ 8ی کانوونی دووەم ئێران مووشەکبارانی دوو بنکەی ئەمەریکای کرد لە ناو خاکی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.