Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 22:35

سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات

بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگه‌یاند: سبەینێ‌ پێنج شەممە، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا بەسەردانێك دەگاتە بەغدا.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی، وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاوكرایەوە، سبەینێ‌ پێنج شەممە ڕێكەوتی 9-1-2020 كاتژمێر 10:30ی بەیانی، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماتییەکاندا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، سبەی پێنجشەممە، مەولود چاوشئۆغڵو سەردانی ده‌گاته‌ به‌غدا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە مەولود چاوشئۆغڵو لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق کە یەک رۆژ دەخایەنێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێشهاتەکانی هەرێمی و پرسە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.