ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی لەراگەیەنراوێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" بڵاویکردەوە، عێراق بەهۆی سیاسەتی هەڵەوە بووە بە مەیدانی جەنگ و گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی کێشەکان.
تێزانین بەیانی ئەمرۆ سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی موشەکیان بۆ سەر دوو بنکەی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ههرێمى كوردستان کرد، كه بەهۆیەوە گرژو ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیکردووە.
ئهمهش له كاتێك دایه كه لە هێرشێكی موشەكی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدا، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت كەسی دیكە كوژران.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.