Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 00:14

مەسرور بارزانی: سەقامگیریی و گەشەسەندنی ھەرێمی کوردستان، لە قازانجی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە

مەسرور بارزانی و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پەیوندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندرو مۆریسن وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باکوور پەیوندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەفریقای باکوور، سوپاسی ھەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو ھێورکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە و، هەردوولا لەمبارەیەوە هاوڕابوون کە پێویستە دۆخەکە ئارام بکرێتەوە.

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەفریقای باکوور ، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە سەقامگیریی و سەروەریی عێراق دووپاتکردەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی ھەرێم لە ھەوڵەکانی بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە بەردەوام دەبێت. ھەروەھا جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی ھاوکاری و پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە کە سەقامگیریی و گەشەسەندنی ھەرێمی کوردستان،  لە قازانجی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە. هەروەها جەختی لە  پاراستنی مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستانیش کردەوە و ھیوای خواست، حکومەتی فیدراڵی رێز لە مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.