Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 00:07

ته‌ندروستی منداڵێک به‌هۆی خواردنی چه‌ند ده‌نکه‌ حه‌بێکه‌وه‌ ناجێگیره‌

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و منداڵێك به‌ناوی ( م . ز . ئـ ) ته‌مه‌ن چوار ساڵ دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ به‌هۆی خواردنی 5 حه‌ب باری ته‌ندروستی تێكچووه‌ و پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.

له‌ باره‌ی جۆری ئه‌و حه‌بانه‌ش كه‌ خواردوویه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌و حه‌بانه‌ی خواردویه‌تی جۆره‌كه‌ی له‌ (لیڤۆپایروكسین‌)ه‌ و دایكی بۆ نه‌خۆشی غوده‌ به‌كاری هێناون.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.