Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 21:31

شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێل برازایەکی خۆی ده‌کوژێت

پۆلیس: شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکرا
کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌شه‌وی رابردوو لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیابریجۆ منداڵێک بەناوی ( هانیا محه‌مه‌د عومه‌ر ) تەمەن دووساڵ دەشێلێت 


 راشیده‌گه‌ێنێت ، پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا


مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی بزیشکی دادوەری کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کەمامی منداڵەکەیە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە

دارشتنه‌وه‌ى  هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.