بەڕێوهبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردهوه كه بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی سەرماو باران روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ خوار 10 پلەی سەدی دادەبەزن.
تهندروستی گهرمیان راشیدهگهێنێت ، لەم جۆرە کەش و ھەوایەشدا ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا زیاترە لە ناویشیاندا جۆرە توندەکەشی، ئەگەرچی خۆشبەختانە لە گەرمیان تائێستا ئەمجۆرە دەرنەکەوتوە، لەگەڵ ئەوەی تەندروستی گەرمیان سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکە، بەڵام باشترین ئامادەکارییەک کە بکرێت لەلایەن خودی ھاوڵاتیانەوەیە، ئەویش بە گرتنەبەری رێگەی خۆپارێزییه".
تهندروستی گهرمیان ئاماژه بهوهش دهكات ، كهپێویسته هەموو لایەک رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی توندتر بکەن، بەشێوەیەک کەسانی بەتەمەن ببرێن بۆ کوتان لە دژی ئەنفلۆنزا لە نزیکترین مەڵبەندی تەندروستی کە ڤاکسین بەردەستە، ھەروەھا منداڵانی توشبووی ئەنفلۆنزای ئاسایی چارەسەر وەرگرن و نەنێردرێن بۆ قوتابخانە، ھەروەھا کەسانی تووشبووی ئەنفلۆنزای ئاسایی سەردانی شوێنە قەرەباڵەغەکان وەک: بازاڕ، زانکۆ و قوتابخانە، مزگەوت، پرسەکان و نەکەن و لەماڵەوە پشوو بدەن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.