1. تاوه‌كو بكرێت به ھه‌موو شێوه‌یه‌ك دووربكه‌وه له‌و باڵه‌خانانه‌ی راسته‌وخۆ كه‌وتوونه‌ته نێو رێڕه‌وه‌ی سه‌ره‌كیی لافاوه‌كه.
2. دیواری ئه‌ستوور و تووندووتۆڵی وه‌كو به‌ربه‌ست له ده‌وروبه‌ری خانووه‌كه‌ت دروستبكه ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌یه‌ك ده‌ژیای، كه ئه‌گه‌ری روودانی لافاوی لێ زیاتربێ له ئه‌وانی دیكه تاوه‌كو ھه‌ڕه‌شه‌ی ھاتنه ژووره‌وه‌ی ئاو بۆ ناو خانووه‌كه‌ت دووربخه‌یته‌وه.
3. دیواری خانوو یان نھۆمهكانی زه‌مینی به دیواری ئه‌وتۆ دروستبكرێن كه دژه دزه‌كردنی ئاو بن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نھا ئاوی لافاو به‌ڵكو ھه‌موو جۆره شێوه‌یه‌ك كه كارده‌كاته سه‌ر ته‌واوی په‌یكه‌ری بیناكه.
4. به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ زیادبوونی زۆری رێژه‌ی بارانبارین له ناوچه‌كه‌تدا.
له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی روودانی لافاو:
- پێشوه‌خته جانتایه‌ك ئاماده‌بكه و ھه‌موو دیكۆمێنته كه‌سییه گرنگه‌كانت و چه‌ند جۆره ده‌رمانێكی پێویستی تێدا كۆبكه‌وه.
- ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌ت داوایان لێكردی ماڵه‌كه‌ت جێبھێڵیت، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ دواكه‌وتن جێیبھێڵه.
- تاكو ده‌توانی بڕۆ ناوچه و شوێنه به‌رزه‌كان.
- ئه‌گه‌ر پێت كرا ئه‌وا كه‌لوپه‌له به‌ھادار و گرنگ و پێویسته‌كانت زووتر بگوازه‌وه نھۆمی سه‌ره‌وه یان ھه‌ر ژوورێك كه له‌سه‌رووی نھۆمی زه‌ویدا بێت.
- ده‌ستبه‌جێ سویچی سه‌ره‌كی كاره‌بای ماڵه‌وه‌ت بكوژێنه‌وه.
له‌كاتی روودانی لافاو:
1. به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك به‌نێو ته‌وژمی ئاوه به‌خووڕ رۆیشتووهكاندا مه‌ڕۆ، ئه‌گه‌ر قووڵایشیان كه‌مبێت. چونكه ئه‌گه‌ر قوڵایی رێڕه‌وێكی لافاو ته‌نھا 15 سانتیمه‌تر بێت، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌تخاته سه‌ر زه‌وی و ده‌كه‌ویه نێو ته‌وژمی ئاوه‌كه.
2. ئه‌گه‌ر ناچاربوویت له‌نێو ئاودا بڕۆیت، ئه‌وا تاوه‌كو پێتدهكرێ به‌نێو ئه‌و ناوچانه‌دا بڕۆ كه ته‌وژمی لێ نییه و دارێكیش به‌ده‌سته‌وه بگره و به‌رده‌وام له ئاستی قووڵایی ھه‌نگاوه‌كانی پێش خۆت دڵنیابه ئینجا ھه‌نگاو بنێت.
3. به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له ناوچه نقومبوو یان نیمچه نقومبووهكاندا لێ مه‌خوڕه، كاتێك له‌ناو ئۆتۆمبێل بوویت و به ئاو گه‌مارۆ درای، ده‌ستبه‌جێ جێیبھێڵه و تاوه‌كو ده‌توانی به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی به‌رزتر بڕۆ.
4. ئه‌گه‌ر به ته‌واوی ته‌ڕ ببوویت، ئه‌وا به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له ھیچ جۆره كه‌لوپه‌ل و ئامێر و كه‌ره‌سته‌یه‌ك مه‌ده، كه په‌یوه‌ندی به كاره‌باوه ھه‌بێت به تایبه‌تیش ستوونه‌كان.
له‌دوای وه‌ستانی لافاوه‌كه:
- به‌رده‌وام به‌دواداچوونی فه‌رمانگه‌كانی میری بكه به‌تایبه‌تی به‌رگری شارستانی بۆ زانینی سنووری كارتێكردنی لافاوه‌كه و ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆر پێیوه كاریگه‌ربوون.
- به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك له‌ناوچه نقوومبووهكاندا نزیك مه‌به‌وه، چونكه زۆرجار ئه‌و جۆره ناوچانه ئاو به مادده‌ی كیمیایی جۆراوجۆری ژه‌ھراویی یاخود به نه‌وت و به‌نزین و ئاوی زێرابه‌كانه‌وه پیسبووه، جگه له ھه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی به‌ركه‌وتن به ته‌زووی كاره‌با له ھێڵه لێك ئاڵاوهكاندا.
سه‌رچاوه/ راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.