سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌رپرس له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه كه هه‌واڵگری لێكۆڵینه‌وه له رووداوی تێكشكانی فڕۆكه ئۆكڕانییه‌كه له ئێران ده‌كات كه رۆژی چوارشه‌ممه دوای فڕینی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی كه‌وته خواره‌وه.
دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌وان سندوقه ره‌شه‌كانی فڕۆكه‌كه راده‌ستی ئه‌مریكییه‌كان و كۆمپانیای بوینغ ناكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌رپرس رایگه‌یاندووه كه هه‌واڵگری ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه له رووداوی فڕۆكه ئۆكڕانییه‌كه ده‌كات و ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كه به مووشه‌ك خرابێته خواره‌وه، ئه‌وا سیسته‌می هه‌واڵگری و سوپای ئه‌مریكا ده‌توانن وێنه‌كه بدۆزنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه كه تا ئێستا له پێداچوونه‌وه به وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌دیارنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.