داری چنار له دره‌خته به ته‌مه‌نه‌كانه, ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌واری گونجاوی هه‌بێت، سه‌دان ساڵ ده‌ژی كه نزیكه‌ی سی مه‌تر باڵا ده‌كات و تیره‌ی قهدهكهشی به‌پێی ته‌مه‌نی داره‌كه، ئه‌ویش به نزیكه‌ی 3 مه‌تر گه‌وره ده‌بێت و به‌ره‌كه‌شی ناخورێت، به‌ڵام له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت به‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ئۆكسجین ده‌به‌خشێت, وێڕای ئه‌مه سرووشتی ئه‌و شوێنه جوان و ژینگه‌ش پاك ده‌كاته‌وه. له بواری دارتاشی و كاری ده‌ستیش قه‌دی داره‌كه به‌كاردێت و سوودێكی زوری لێ ده‌بینرێت به‌هۆی گه‌وره‌یی قهدهكهیهوه، هه‌ر له كۆنه‌وه ئه‌مجۆره داره سه‌رنجی خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی راكێشاوه، له‌به‌ر به‌رزی باڵاكه‌ی و جوانی و له‌رینه‌وه‌ی گه‌ڵاكانی به‌هۆی شنه‌باوه كه دیمه‌نیكی جوان به سرووشت ده‌به‌خشێت .
سووره چنارهكهی چوارتا یا چناره گه‌وره‌كه‌ی چوارتا یه‌كه‌مین دار چناره كه له‌به‌رده‌م كانیاوی سه‌ره‌كی شارۆچكه‌ی چوارتا دایه، له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌رده‌می حكوومه‌تی ئینگلیز له سلێمانی ساڵی 1919 چوارتا كرایه ناوه‌ندی قه‌زای شارباژێر كه پێشتر گوندی سیته‌ك ناوه‌نده‌كه‌ی بووه، له سه‌رچاوه‌كانی كاتی بابانیشدا ئه‌م دره‌خته به (چنارت) ناوی براوه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی شۆینی دره‌خته‌كه و سێبه‌ری داره‌كه له كۆنه‌وه بووه‌ته شۆینی سه‌یران و جه‌ژنی نه‌ورۆز و كاتی خۆشیی لێ ده‌برێته سه‌ر، ئه‌م سووره چناره سێ په‌لی گه‌وره‌ی هه‌بووه و خه‌ڵك له‌ژێر ئه‌و پهلانهیدا چالاكی ههمهجۆر و سه‌یران و نه‌ورۆزیان ئه‌نجامداوه، له ئێستاشدا ئه‌و كانیاوه بووه به فه‌رمانگه‌ی ئاوی چوارتا و زۆرجاریش به ده‌سته‌خۆشكی (پیرالك) ناو ده‌برێت، چونكه زۆر نزیكه له مه‌زاری دوو برا و خۆشكێكی زه‌رده‌شتی، دیارترینیان مه‌زاری پیرالكه له چوارتا، پێشتر شاندێكی پسپۆڕی تایبه‌تی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی داره‌كه‌یان كردووه و ته‌مه‌نی ئه‌م دره‌خته‌یان به 700 ساڵ زیاتر ده‌ستنیشانكردووه، له رووی ته‌مه‌نیشه‌وه دوای ئه‌م دره‌خته سووره چنارهكهی شه‌قڵاوه‌یه كه به دووه‌م دره‌خت ده‌ستنیشانكراوه .
سووره چنارهكهی چوارتا له‌نێو خه‌ڵكی چوارتا و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی سلێمانیش ناوبانگی باشی ده‌ركردووه كه قه‌دی 15 مه‌تر ده‌بێت، ئه‌م ده‌رخته یه‌كێكه له هێماكان و چیڕۆكی جۆراوجۆری مێژوویی، ئێستاش دره‌ختێكی گه‌وره و جوانه و له دووره‌وه دیاره، هه‌ر له‌به‌ر مێژووه دێرینه‌كه‌ی و و ته‌مه‌نی زۆری و هه‌روه‌ها گرنگی له شارۆچكه‌كه‌دا، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی چوارتا وه‌ك هێمایه‌كی خۆی كردوویه‌تی به لۆگۆی شاره‌وانی.
سه‌رچاوه/ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.