فازل حاجی گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه ، كهكاتژمێر 11ی شەوی رابردوو لە ناحییەی دارەتوو ماتۆرسكیلێكی 3 تایە خۆی كێشاوە بە كەسێكی بە تەمەندا كە لە قەراغی رێگاكەوە رۆشتووەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
فازڵ حاجی راشیدهگهێنێت ، هۆكاری سەرەكی رووداوەكە بەهۆی تیژڕەوی ماتۆرسكیلەكە بووە كە منداڵێكی تەمەن 15 ساڵ لێیخورییەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.