Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:17

بۆچی هەموو ئۆتۆمبێلێک فڵچەی جامی دواوەی نییە؟

وەڵامەكەی ئاسانە و هۆكارێكی زانستی ھەیە
کوردستان TV
100%

بۆچی جامی دواوەی ھەندێك ئۆتۆمبێل فڵچەی پاككردنەوەی پێوەیە و ھەندێكی تر پێوەی نییە؟، وەڵامەكەی ئاسانە و هۆكارێكی زانستی ھەیە.


ئۆتۆمبێلە سیدانە نوێیەكان بە شێوەیەكی زۆر ھەوا بڕ دروست دەكرێن تا كەمترین بەرگریی ھەوا لەسەریان ھەبێت، شوشەی دواوەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بە شێوەیەكی زۆر لێژ دادەنرێن كە ھەندێك جار دەگات بە نزیكی ئاستی ئاسۆیی، بۆیە تەوژمی ھەوا كە لە پێشی ئۆتۆمبێلەكەوە بەرزدەبێتەوە، بەر جامی دواوە دەكەوێت و ھەر جۆرە ئاو و تەپوتۆزێكیان پێوە بێت پاكی دەكاتەوە.

بۆیە دانانی فڵچە بۆ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەبێتە كارێكی زیادە و تەنانەت ئەگەری ئەوەش ھەیە بەھۆی بەرگریی ھەوا لە كاتی كاركردندا بشكێن یان زیان بە جامەكە بگەیەنن.

بەڵام مەسەلەكە لە ئۆتۆمبێلە ھاشباگ و ئێس یو ڤییەكاندا بە شێوەیەكی ترە، جامی دواوەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە زیاتر نزیكە لە شێوە ستونی، ئەو ھەوایەی لە پێشی ئۆتۆمبێلەكەوە دێت بە سەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا تێپەڕ دەبێت و بەر جامی دواوە ناكەوێت، جگە لەوەش تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەكە بە خێرایی وا دەكات، گیرفانێكی ھەوایی پەستان نزم لە دواوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دروست ببێت و بەھۆی نزمی پەستانەكەشەوە، ھەرچی ئاو و تەپوتۆزی ناو ھەوایە ڕادەكێشرێت و بە جامی دواوە دەنوسێت.

لێرەدا دانانی فڵچە دەبێتە كارێكی پێویست، ھەم بۆ پاككردنەوەی جامەكە، ھەم بە ھۆی ئەوەی ھیچ فشارێكی ھەوای لەسەر دروست نابێت و ئەگەری زیان گەیاندنی بە جامەكە سفرە.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm 
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.