شه‌وی ڕابردوو شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ناوچه‌كانی سۆران و سیده‌كان و چۆمان و مێرگه‌سۆرو ڕواندزو وحاجی ئۆمه‌رانی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاسته‌نگی هاتووچۆ بۆ ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان دروست بوو
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای به‌فر بارینه‌كه‌وه تا ئه‌مڕۆ و تیمه‌كانی كه‌رتی 4ی سۆرانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌و پاراستنی ڕێگاو بانی هه‌ولێر له ئاماده‌باشی له هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكاندا بوون
له‌م باره‌یه‌وه "خوسره‌ت سادق" به‌رپرسی تیمه‌كانی كه‌رتی 4ی سۆران، له‌لێدوانێكی دا بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: له‌ئێستا هیچ ئاسته‌نگێكی هاتووچۆ له‌ڕێگا گشتیه‌كانی ئه‌و ناوچانه نه‌ماوه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی به‌فربارینی زیاتریش تیمه‌كانمان له‌ئاماده‌باشی ته‌واو دا.
شایه‌نی باسه ئه‌م شه‌پۆله‌ی به‌فر بارین شوێنه شاخاوییه‌كان و به‌شێك لهپێدهشایهكانیشی گرتوته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه 35ـ تا ـ50 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.