قاسم تائى مه‌رجه‌عێكى شیعه‌كانى عێراق په‌یامێك بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌نێرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ى كانوونى دووه‌مى 2020، قاسم تائى كه مه‌رجه‌عێكى شیعه‌كانى عێراقه په‌یامێك بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌نێرێت له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئامۆژگارییت ده‌كه‌م یارى به ئاگر مه‌كه، چونكه نه‌وه‌كانى حوسێن له مه‌رگ ناترسن و به‌ڵكو له‌گه‌ڵى ده‌ژین".
قاسم تائى له په‌یامه‌كه‌ى ئاماژه‌ى به ئیمام مه‌هدیش داوه كه یه‌كێكه له ئیمامه‌كانى شیعه و هه‌موویان چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌و له په‌یامه‌كه‌ى بۆ تره‌مپ ده‌ڵى "ئیمام مه‌هدى وره به نه‌وه‌كانى حوسێن ده‌دات بۆ ئه‌وى بیانبینێت كه ئه‌هلى سه‌ركه‌وتن و ئیراده‌ن ئه‌م دووانه‌ش نه تۆ و نه هه‌موو دونیا ناتوانن له ناخى تاكى ئێمه ده‌ربهێنن".
ئه‌و مه‌رجه‌عه شیعه‌ى عێراق، ئه‌مریكا به داگیركه‌رى عێراق ناوده‌بات و ئه‌مریكا به به‌رپرسیارى هه‌موو رووداوه‌كانى دواى رووخاندنى رژێمى به‌عسى عێراق له ساڵى 2003، داده‌نێت و رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا به‌رپرسه له كوشتنی یه‌ك ملیۆن عێراقى و به‌پێى ئاماره‌كان خۆیان و ئه‌وان بوونه وێرانكردنى هێز و سوپاى عێراق كه كه‌سانێكیان له پۆسته سه‌ربازییه‌كان داناوه و هیچ زانیارى و شاره‌زایان نییه له‌و بواره و ئه‌وان بوونه هۆى وێرانكردنى عێراق.
قاسم تائی له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها داواى ده‌رچوونى هێزه ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه ئه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندى عێراق بنكه‌كانیان بونیات ناوه، پاره‌ى خه‌رجییه‌كانیان دواى بڕینى كرێى زه‌وییه‌كه ده‌ده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیش نه‌بووه، ئه‌وا به‌بێ دانى هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ده‌بێ بچنه ده‌ره‌وه.
مه‌رجه‌عه شیعه‌كه‌ى عێراق، ئه‌مریكا به به‌رپرس ناوده‌بات له وێرانكردنى عێراق و كوشتنى هاووڵاتیانى و داوا ده‌كات ئه‌مریكا داواى لێبوردن له میلله‌تى عێراق بكات.
له كۆتایى په‌یامه‌كه‌ى قاسم تائى به سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێ "عێراق دروستكراوى بابوباپیرانت نییه و ویلایه‌تێكى وڵاته‌كه‌شت نییه تا به ئاره‌زووى خۆت مامه‌ڵه به سامانه‌كه‌ى بكه‌ى".
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.