Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:46

هێله‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا فڕینیان بۆ ئاسمانی عێڕاق و ئێران ڕاگرت

به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌یه‌
فڕۆكه‌
کوردستان TV
#8
100%

هێڵەكانى ئاسمانى توركيا، گەشتەكانى بۆ عێراق و ئێران بۆ ماوەيەكى كاتى راگرت. بە گوێرەى  زانيارييەكان، هێڵەكانى ئاسمانى توركيا، بە هۆى گرژييەكانى نێوان ئێران و ئەمريكاوە سەرجەم گەشتە پلانكراوەكانى بۆ عێراق و ئێران تاكو سبەى كاتژمێر نۆی شەو راگرت. لەم چوارچێوەيەدا، سەرجەم ئەو فرۆكانەى هێڵەكە كە ئاسمانى عێراق و ئێران بەكاردێنن ئاراستەى فرينەكانيان دەگۆڕن. فرۆكەكانى هێڵەكانى ئاسمانى توركى، بۆ ماوەيەكى كاتى ئاسمانى ئەم دوو وڵاتە بە كارناهێنن. لاوه‌ند مه‌موندی خاوه‌نی هێڵی ئاسمانی فلای ئه‌ربیل به‌ كوردستان تی ڤی ڕاگه‌یاند ڕاگرتنی ئه‌و گه‌شتانه‌ زیانی هه‌زاران دۆلاری به‌ ئێمه‌ گه‌یاندووه‌، چونكه‌ ته‌نها هێڵه‌كانی توركیا به‌ڵكو هه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌شتێكی ئێمه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ هه‌ولێر ڕاگیرا، هاوكات هێڵی ئاسمانی ئۆوستریانیش گه‌شته‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاگرت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.