كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و یانه‌ی ریال مه‌درید سێرجیۆ رامۆس زۆرترین یاری له جامی سوپه‌ری ئیسپانی ئه‌نجامداوه‌و ژماره‌كانی له‌گه‌ڵ ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی ئه‌و یانه‌یه یه‌كسان كرده‌وه
رامۆس له شه‌ش جامی سوپه‌ری ئیسپانیا یاری كردووه، ئه‌ویش دوای به‌شداریكردنی له یاری شه‌وی رابردوو له قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ر له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالنسیا، به‌درێژایی یاریه‌كانی به‌شدار له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا
رامۆس دووچاری دۆڕان نه‌بووه، ئه‌و یاریزانه ئێستا شانبه‌شانی كاسیاس به سێزده یاری له پێشه‌نگی یاریزانانی ریال مه‌درید دێت كه به‌شداریان له جامی سوپه‌ر كردوه، دوای ئه‌ویش راول گۆنزالیس دێت كه له دوازده یاری به‌شداربووه‌و هه‌ریه‌ك له كه‌ریم بنزیماو مارسیلۆش له هه‌شت یاری جامی سوپه‌ر به‌شداربوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.