وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، ئه‌مڕۆ 9/1/2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌و جێگرانی لیواكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌یی لیواكانی راگه‌یاند: به له‌خۆبردوویه‌وه ئه‌ركی خۆتان جێبه‌جێ بكه‌ن و ببنه پارێزه‌رێكی كاریگه‌ری پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه كه به ئاراسته‌یه‌كی باش رۆیشتوه، هه‌روه‌ك روونی كرده‌وه گرنگیدان به پره‌نسیپه سه‌ربازییه‌كان و مه‌شق و راهێنانه‌كان لهبنكهو یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا.
راشیدهگهیهنن ، له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه و رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی: ئه‌وان به‌و په‌ڕی بایه‌خه‌وه له سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن و دووپاتیشی كرده‌وه روانگه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاراستنی خاكی ووڵات و راوه دوونانی تیرۆریستان و پاراستنی ئاشتی و سه‌لامه‌تیه.
ووتیشی: رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش زیاتر ده‌كات و داواشی كرد رێگه نه‌ده‌ن تیرۆریستان ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزنه‌وه و دووباره سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی: ئێمه له‌هه‌رێم له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و گفتوگۆی به‌رپرسیارانه داین، ده‌خوازین ئاگری ئه‌و رووداوانه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات و هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بده‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.