Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 00:22

وەزیری دەرەوەی عیراق: پێویستە هەموو لایەک سەروەری خاکی عێراق بپارێزن

چاوش ئۆغلۆ: ئارامی عێراق بۆ توركیا گرنگە
کوردستان TV
100%


مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند" كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس هەنگاوێكی نەرێنی بوو بۆ دروست بوونی زیاتر بارگرژی لە ناوچەكە. 

چاوشئۆغلۆ لە بەغدای پایتەختی عیراق دوای ئەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی كاربەڕێكەری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆك كۆمار كۆبوویەوە، دواتر لەگەڵ محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق گفتوگۆی كرد و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازدا.

وەزیری دەرەوەی عیراق لای خۆیەوە ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان دەستوەردانی دەرەكی و هێرش لە ناوخۆدا بۆ سەر لایەنی دیكە رەتدەكەنەوە، جەختی لەوەشكردەوە كە پێویستە هەموو لایەك سەروەری خاكی عیراق بپارێزن و پێشێلی نەكەن.

هۆشداری لەوەشدا كە ڕوودانی ئاڵۆزی دەبێتە هۆی بەهێز بوونەوەی تیرۆرستان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكە.

لای خۆیەوە مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكرایكرد كە ئەوان پشتیوانی لە عیراق دەكەن لەم دۆخە سەختەدا و ئامادەن لەگەڵ ئەمریكا و ئێران گفتگۆ بكەن بۆ كۆتایی هێنان بە بارگرژییەكانیان.

وتیشى" ئارامی عێراق بۆ توركیا گرنگە و بە هیچ شێوەیەك نایانەوێت دۆخی عیراق روو لە ئاڵۆز بوون بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.