ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماری ئەو خۆپیشاندەرانەی ئاشكراكرد كەتائێستا ئازاد كراون. روونیشیكردەوە، ژمارەیەك خۆپیشاندەر بەدەستبەسەركراوی ماونەتەوە تا لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا تەواو دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئازادکردنی (2811) خۆپیشاندەری راگەیاند کە پێشتر بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابون و لەگەڵ ئەوەشدا (91) کەسی دیکەیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی هەبونی کەیسی تاوانکاری لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا و توندوتیژیان ئەنجامداوە.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە، شەپۆلێكی خۆپیشاندانی بەرفراوان پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق دهستی پێكردووه كە تیایدا خۆپیشاندەران داوای كۆتایی هێنان بەگەندەڵی و دابینكردنی ژیانێكی شایستە دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.