دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆكرانیهکە لە ئێران بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە نەبووە و باوەڕی وایە، دەکرێت کەسێک لای ئەوانە هەڵەیەکی کردبێت."
دوێنێ بەرپرسانی ئێرانی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان بۆ کێشەی تەکنیکی گەڕاندەوە، بەڵام محەممەد ئیسلامی، وەزیری رێگەوبان گوتوویەتی کە دەبێت بەوردی لێکۆڵینەوە لە کەوتنە خوارەوەکە بکرێت.
ترەمپ باسی لەوە کرد، هەرچۆنێک بێت چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین و رۆژێک دێت کە دەبێت سندووقی رەشی فڕۆکەکە رادەستبکەن و باشتر وایە کە سندووقە رەشەکە بدەن بە کۆمپانیای بۆینگ. گوتیشی، بەلایەوە ئاساییە ئەگەر ئەو سندووقە رەشە بۆ لێکۆڵینەوە بە وڵاتی دیکە یان فەرەنسا بدرێت.
ترەمپ: رەنگە ئێران بە هەڵە فرۆکە ئۆکراینییەکەی خستبێتە خوارەوە
ترەمپ: چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.