عه‌لی عابد زاده، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی ئێران لە لێدوانێکدا لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرە ئۆکرانییەکە رایگه‌یاند، "كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه به‌هۆی موشه‌كی ئێرانه‌وه، نالۆجیكی و راست نییه.
ئاماژەی بەوەشکرد"هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان ده‌سته‌ی سه‌ربازی و مەدەنی له‌ئێران هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌و فڕۆكه ئۆكرانییه كه‌وتوەته خواره‌وه، ده‌یان فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئێران و بیانی له ئاسمانێكی پارێزراودا گه‌شته‌كانیان ئه‌نجامداوه".
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی وڵاتی ئۆكرانیا دوای فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئیمام خومه‌ینی"، به 176 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته‌خواره‌وه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
باسی لەوەشکرد، ئێران و ئۆكرانیا به‌هه‌ماهه‌نگی لێکۆڵینەوەیان بۆ زانیاریه‌كانی سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه ده‌ستپێكردوه و له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك رێكاری تایبه‌ت گیراوه‌ته‌به‌ر و ده‌یانه‌وێت له‌فڕه‌نسا ئه‌و سندوقه بكرێته‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.