شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له سنووری شارۆچكه‌ی داقوق هێرشیان كرده سه‌ر دوو گووندی كاكه‌ییه‌كان و له ئه‌نجامدا دوو پۆلیسی عێراقی برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو چه‌كدارنی داعش هه‌ڵیان كووتاوهته سه‌ر هه‌ردوو گووندی تۆپزاوه و ته‌ل رابعیه كه دانیشتوانه‌كه‌ی كوردانی كاكه‌یین و خه‌ڵكی ئه‌و دوو گووندانه خۆیان رووبه‌رووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌و دواتر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان داعش و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق دروستبووە.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا دوو پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق برینداربوون و زیانەكانی دیكەش نەزاندراون.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تا ئێستا دۆخی ئەمنی شارۆچكەكە ناجێگیر و تیرۆریستانی داعش بەردەوام هێرش دەكەنە سەر هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش ناتوانن ئاسایشی خه‌ڵك و ناوچه‌كه بپارێزن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.