ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، كۆنگرێس، پرۆژه یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای په‌سه‌ند كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا سنووردار ده‌كرێت و دۆناڵد تره‌مپ ناتوانێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس، بڕیاری راگه‌یاندنی شه‌ڕ له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بدات.
له دانیشتنه‌كه‌ی كۆنگرێسدا، یاسای ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار بۆ راگه‌یاندنی جه‌نگ، به 224 ده‌نگی به‌ڵی له به‌رامبه‌ر 194 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا و دواتر یاساكه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا كرا.
ئه‌و یاسایه وه‌ك یاسایه‌كی هاوته‌ریب داده‌نرێت و پێویسته له سیناتیش ده‌نگی پێبدرێت و دواتر سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته واژۆی له‌سه‌ر بكات.
به‌ڵام یاساكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه ره‌خنه‌ی تووندی لێگیراوه و به بڕیارێكی "سه‌خیفانه" و یارییه‌كی دیكه‌ی سیاسی ناوبراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.