سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: مووشەکێک لە نزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون، کەوتەخوارەوە.
نوعمان جبوری ئەفسەر لە پۆلیسی سەڵاحەددین، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، مووشەکێک (بەبێ ئەوەی جۆر و لایەنی ئاڕاستەکاری دیاری بکات) لە ناوچەی فەزڵڵان لە نزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کەوتەخوارەوە کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون .
نوعمان جبوری روونیکردەوە کە کەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.
لە میانی چەند هەفتەی دواییدا ئەو بنکە سەربازییانەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تیایاندا جێگیرکراون، رووبەڕووی هێرشی مووشەکیی دەبنەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.