وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند: دواى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌خواره‌ى فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه بۆ به‌ركه‌وتنى به مووشه‌كێكى ئێرانى ده‌گێڕێته‌وه، ئاگاداری هاووڵاتیانى خۆى ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی گه‌شت بۆ ئێران نه‌كه‌ن.
دۆمینیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا رایگه‌یاند: به له‌به‌رچاوگرتنى چه‌ند زانیارییه‌ك كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ى گه‌شتیاری هێڵى ئاسمانیى نێوده‌وڵه‌تى ئۆكراینیا، ژماره 752 به‌هۆی مووشه‌كێكى زه‌مین بۆ ئاسمانیى ئێرانى بووه و به له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ڵكشانى بارگرژییه‌كان، ئێمه ئامۆژگارى گشت هاووڵاتیانى به‌ریتانى ده‌كه‌ین گه‌شت بۆ ئێران نه‌كه‌ن.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هه‌روه‌ها گوتى: پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ته‌واو و روون بكرێت بۆئه‌وه‌ى هۆى رووداوه‌كه دیارى بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئامۆژگارى هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین، گه‌شته ئاسمانییه‌كانى ئێران، یان له ئێرانه‌وه یان له‌ناوخۆى ئێران به‌كارنه‌هێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.