پەرلەمانتارانی بەڕیتانیا له كۆتا دانیشتنیدا دهنگی لهسهر پرۆژهكهی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا دا تاوەکو پلانە تایبەتییەکەی بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکات.
ئەم دەنگدانەی پەرلەمانی بەڕیتانیا بە سەرکەوتنێک دادەنرێت بۆ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ، بەڵام دەبێت هەوڵی زۆر بدات لە دانوستانە قورسەکانی نێوان بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا بۆ پێکهێنانی پەیوەندییەکی نوێ، بەتایبەتی لە بواری بازرگانیدا.
دوای تاوتوێکردنی پلانەکە کە چەند دانیشتنێکی خایاند، پەرلەمانتارانی بەڕیتانیا بە 330 دەنگی بهڵی بەرامبەر به 231 دەنگی نهخێر، پرۆژه یاسای جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپایان پەسەند کرد.
له ئیستادا بۆ ئهوهی ببێته یاسا، پێویسته ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەڕیتانیاش پرۆژه یاساكه پەسەند بكات و دواتر شاژنی بەڕیتانیا یاساكه ڕادەگەیەنێت، دوای ئهمهش دەبێت پەرلەمانی ئەوروپا پەسەندی بکات، بەمەش لە 31ی مانگی یەکی ئهمساڵ، بەڕیتانیا به فهرمی دەبێتە یەکەمین وڵات کە یەکێتی ئەوروپا جێبهێڵێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.